بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەید کەماڵ حسێنی نیوەڕۆی دوێنێ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کوردستان، ئاشکرای کرد: قۆناغەکانی تۆماری ئەنجومەنی تووە فەرەنگی (شێلک) ئێران لە پارێزگای کوردستان ئەنجام بووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ئەنجومەنە ئابوورییە لە ژێر چاوەدێری ژووری بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵ چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکات.
سەید کەماڵ حسێنی بە ئاماژە بە چالاکییە بەردەوامەکانی کۆمیسیۆنەکانی کشتوکاڵی، پیشە، خزمەتگوزاری سەرمایەدانەری، گەشەی بازرگانی، گەشتیاری، ئابووری هونەر، کانزا، پەروەردە و لێکۆڵینەوە، لە ژووری بازرگانی سنە وتی: ئەنجومەن و ڕێکخراوەکان لە ژێر کۆمەڵەی ئەو کۆمیسیۆنە ڕێکخراون و خەریکی چالاکین و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەنجومەنی نەتەوەیی تووە سوورەی ئێران لە سنە دەست بە کار دەکات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشە و کانگا و کشتوکاڵی سنە بە جەخت لە سەر پێویست بوونی پەرەسەندی فەرهەنگی کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمی ناوخۆیی پارێزگای کوردستان و ناساندنی برەندە خۆجەییەکان، داوای لە مێدیاکان کرد بۆ فەرهەنگ سازی و پەروەردەی خەڵک و بەرهەمهێنەرانی پارێزگا، یارمەتیدەری ژووری بازرگانی بن.
سەید کەماڵ حسێنی لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئەو وڵاتانە کە بەرهەمی کوردستان هاوردە دەکەن، وتی: نزیک بە سەدا ٩٥ ی هەناردەی کوردستان کاڵای نا نەوتییە و زیاتر مادەی خۆراکییە کە بۆ وڵاتانی سی ئای ئێس هەناردە دەکرێت.
ناوبراو هەروەها وتی: پێش بینی دەکەین ساڵی ٩٧ هەناردەی پاریزگای کوردستان بۆ وڵاتانی مەبەست ٣٠ تا ٤٠ لە سەد لە چاو ساڵی ڕابردوو گەشەی هەبێت.
بۆچوونی ئێوە