ڕۆبۆتەکان ئاماژە کردن فێر دەبن

لێکۆڵەرە کۆریاییەکان بە یارمەتی هۆشی دەستکرد فێری ڕۆبۆتەکان دەکەن وەکوو مرۆڤ لە کاتی قسە کردندا دەستی خۆیان بجووڵێنن. ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێوەندی لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆت ئاسان تر ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران بە یارمەتی هۆشی دەستکرد ڕۆبۆتێکیان فێر کردووە وەکوو مرۆڤ لە کاتی قسە کردندا، دەستی خۆی بجووڵێنێت. بۆ ئەو کارە ئەوان لە گرتەی ڤیدیۆیی کەسەکان لە کاتی قسە کردن کەڵک وەردەگرن.

بە وتەی لێکۆڵەرانی کۆریایی کە ئەو لێکۆڵینەوەیانە ئەنجام داوە، چێ کردنی ڕۆبۆت بە توانایی ئاماژە وەکوو مرۆڤ، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێوەندی گرتن لە گەڵ ئەوان ئاسایی تر بێت.

ئەوان بە یارمەتی نۆڵامێرێک سیستەمی فێر بوونی ئەو ڕۆبۆتە چێ بکەن. لێکۆڵەران ٥٢ کاتژمێر قسە کردنەکانی TED talks یان بۆ نۆڵامێرەکە نمایشت کردووە.

لێکۆڵەرانی ناوەندی لێکۆڵینەوەیی ئەلکترۆنیک و موخابرات لە دائجونی کۆریای باشوور لەم بارەوە نووسیویانە: کەسەکان لە کاتی قسە کردندا دەستی خۆیان دەجووڵێنن تا مەبەستی خۆیان بگەیێنن. ڕۆبۆتەکانیش دەتوانن ئەو ڕەفتارە لە مرۆڤەوە فێر ببن.

News Code 23042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =