بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە واشنتۆن پۆسی، رۆژی هەینی ڕابردوو کاتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بیرئانینی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی سەردانی پاریسی کرد، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ سەرکەوتنی کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنەکانی سنا پەیوەندی پێوە گرت، بەڵام ترامپ زۆر بە ناحەزی وەڵامی دایەوە.
لەو وتووێژەدا ترامپ بۆ هەڵوێستی بەریتانیا هەمبەر بە بایکۆتی ئێران و هاوڕێتی نەکردن لە گەڵ واشنتۆن و هەروەها سەبارەت بە پرسی بەرگزیت و ڕێککەوتنگەلی بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی، ترێزا مەی لۆمە کرد.
هیل-یش بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، باسی لە ڕاچڵەکانی ترێزا مەی و هاوڕێیانی لە شێوەی هەڵسوکەوتی ترامپ کردووە و دەنووسێت: سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کاردانەوە بەو هەڵوێستەی ترامپ وتوویە کە تاران سەرەڕای دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و داسەپاندنەوەی دووبارەی گەمارۆکان لە دژی ئێران، بەردەوامە لە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە.
Your Comment