به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی پارلمان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له کۆشکی سه‌لام جه‌ختیان کرد که هه‌رچی زووتره ده‌بێت کابینه‌ی نوێی عێراق پێک‌بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م سێ که‌سایه‌تیه‌ی عێراق له‌م کۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی وڵات گفتوگۆیان کردووه.
له درێژدا باسی ئه‌وه کراوه که هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که سوورن بوون له سه‌ر ناساندنی وه‌زیرانی نوێی کابینه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به پارلمان و ده‌نگ دان پێیان.
هه‌روه‌ها له‌م کۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌ردانی ناوچه‌یی سه‌رۆک کۆماری عێراق که له‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌کات قسه کراوه.
سه‌رۆکانی عێراق سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منیه‌تی و کاری تیرۆریستییه‌کانی پاشماوه‌کانی داعش‌یش گفتوگۆیان کردووه.
Your Comment