ئه‌مریکا به‌ دوای کووده‌تای ئابووری دژی ئێرانه‌

جێگری سیاسی ڕێکخراوه‌ی به‌سیجی ئێران وتی: ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت و هه‌موو جیهانیش ده‌زانن، ئه‌مه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت و ڕژێمی ئه‌مریکا به‌ دوای تیرۆریزم و کووده‌تایه‌کی ئابووری دژی ئێرانه‌وه‌ن.

قاسم حه‌بیب زاده‌ جێگری سیاسی ڕێکخراوه‌ی به‌سیج له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر به‌ ئاماژه‌ به‌ وته‌کانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێشی په‌مپه‌ئۆ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردار قاسم سڵێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت دژی ئێران کووده‌تای سیاسی ڕێکبخات.

وتیشی: دوژمنی و پیلانه‌کانی دوژمنانی شۆڕش هی ئێستا نییه‌ و له‌ سه‌ره‌اتی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مریکا گوشار و گه‌مارۆی ئابووری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران.

حه‌بیب زاده‌ سه‌باره‌ت به‌ باسی کردنی ئه‌مریکا له‌ دانوستانی دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئێران وتی: ئه‌مرۆ ئیدی هه‌موو ولاتانی جیهان به‌و راستیه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌مریکاییه‌کان جێگای براو نین و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان رێک بکه‌وین وه‌ک په‌یمانی ناڤۆکی هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.

News Code 22932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =