بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی هاشمی وەرزشوانی ئیلامی توانی لە کێشی ۱۰۲ کیلۆگرام لە یەک زەرب ۱۷۷ کیلۆگرام بەرز بکاتەوە و مێدالیای زێو بە دەست بێنێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە قۆناغی دوو زەرب ۲۱۷ کیلۆی لیدا و سەرکەم بووە ۳۹٦ کیلۆ و بەم بۆنەوە میدالیای زێڕی ئەم کێبەرکێیانەی بە دەست هێنا.
ئەو لەمبارەوە وتی: دەمەوێت تاکوو ساڵی ۲۰۲۰ خۆم بە باشی بۆ ئۆلەمپیکی جیهانی ئامادە بکەم. هیوادارم لە تۆکیۆ میدالیای زۆر باشتر بەدەست بێنم.
شایانی باسە کە ماوەی یەک حەفتەیە کێبەرکێی جیهانی کێش هەڵگری نێونەتەوەیی لە وڵاتی تورکمەنستان بە بەشداری وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment