بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆخی ناپاوەجێی کەشوهەوای پاریزگای کوردستان بەردەوامە و بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو داکردنی بارانمان لە سەرتاسەری پارێزگای کوردستان هەیە و هاوکات شایەدی دابەزینی ٦ پلە گەرمای پارێزگا تا کۆتایی ئەم حەوتەیەین.
شەپۆلی نوێی باران کە لە رۆژی دووشەممە لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکردووە تا شەوی ڕابردوو درێژەی بوو و پێشبینی دەکرێت کە ئەم شەپۆلە لە داکردن کەم و زۆر بە ئاسمانی پارێزگاوە دەمێنێتەوە، بەڵام داکردنەکان بڵاو و نایەکسان دەبن.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان داکردنی باران لە پارێزگای کوردستان هاوکاتە لە گەڵ دابەزینی پلەی گەرما و داکردنی بەفر لە گەردەنەی تەتە لە مەودای نێوان سەوڵاوا و پاوە و داخرانی جادەکانی ئەو شوێنە و تەم و مژی قورس.
بۆچوونی ئێوە