به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، ئاڵدار خه‌لیل سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای سوپای دیموکراتیکی سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕایگه‌یاند: هێرشه‌کانی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجام درا. ئه‌م کۆبوونه‌وه به ئاماده بوونی سه‌رکۆمارانی تورکیا- ڕووسیا- فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له ڕاستیدا ئه‌ردۆغان بۆ هێرش كردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، گڵۆپی سه‌وزی له ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وز بۆ تورکیا ههڵنهدهکرا ئه‌وکات هێرشکردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
ئاڵدار خه‌لیل ئاماژه‌ی دا: ئێمه هه‌موو کارێک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار بكه‌ین هه‌ڵوێستێكی كرداریی دژی ھێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سووریای هه‌بێت. له سووریا چیتر کاریگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن نه‌ماوه. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه، ئێمه هه‌ین و گرووپه‌کانی ئاماده‌بووی ئیدلبش هه‌ن و ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێک بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام بدرێت ته‌نها ئێمه ده‌مێنینه‌وه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.
Your Comment