بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الخلیج آنلاین"، رۆژنامەی سەباحی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە تیمێکی سعوودی پاش تێپەڕبوونی ٩ رۆژ لە تیرۆری جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی سعوودی لە بارەگای کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ، چوونەتە تورکیا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو تیمە پێکهاتبوو لە کەسانێکی وەک ئەحمەد عەبدولعەزیز جنووبی کارناسی پرسی کیمیایی و خالد یەحیا زەهرانی کارناسی مادەگەلی ژاراوی.
ئەندامانی ئەو تیمە ڕاسپێردراوبوون کە بەڵگە و دایکۆمێنتەکانی هاوپەیوەند بە تیرۆری خاشقجی لە ناو ببەن. ئەوان بۆ ماوەی حەوتەیەکی ڕێک لە نێوان بینای کۆنسولخانە و شوێنی مانەوەی سەرکۆنسولی عەرەبستان لە هاتوچۆدا بوون و لە بەرواری ٢٠ی ئاکتەوبردا لە تورکیا چونەتە دەرێ.
تیمی لێکۆڵەری تورکیاش پاش ئەوەی کە بەڵگە و دایکۆمێنتەکان لە ناو براون، دەستیان داوەتە لێکۆڵینەوە و پشکنین.
Your Comment