به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لجه‌زیره، دوو کوڕی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که که له‌م دواییه له کۆنسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له تورکیا کوژرا، له به‌رپرسانی سعوودی داوایان کرد که ته‌رمی باوکیان ڕاده‌ست بکرێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌بدۆڵا و سه‌لاح خاشقجی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو که‌سانی دیکه له دوای زانیارییه‌کانن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کوژرانی باوکمان.
ئه‌م دوو کوڕه‌ی خاشقجی زیادیان کرد که له به‌رپرسانی سعوودی داوایان کردووه تاکوو ته‌رمی باوکیان ڕاده‌ستیان بکرێته‌وه و له ئێستادا گرنگ ترین کار بۆیان وه‌رگرتنی ته‌رمه‌که‌ی و ناشتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یانه.
شایانی باسه که عه‌ره‌بستان دوای دوو حه‌فته به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که جه‌ماڵ خاشقجی به هۆی شه‌ڕه قسه له کۆنسولگه‌ری سعوودییه له تورکیا کوژراوه.
بۆچوونی ئێوە