به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۱۳ی خه‌زڵوه‌ر، گه‌لی ئێران له سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته به‌شدارییان له ڕێپێوانی ۱۳ی خه‌زه‌ڵوه‌ر کرد.
ئه‌مڕۆ ڕێپێوانی ۱۳ی گه‌ڵاڕێزان، ڕۆژی نیشتمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیستیکباری جیهانی به به‌شداریی هه‌زاران قوتابی، خوێندکار و چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری ئێرانی ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له سه‌رانسه‌ری پارێزگای کوردستانیش به شکۆیه‌کی ته‌واو به‌ڕێوه‌برا.
۴‌ی نۆڤمبهری۱۹۷۹ خوێندکارانی ئێرانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بهپیلانگێڕانی به‌رده‌وامیی ئه‌مریکا له‌دژ شۆڕشی ئیسلامی ، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تارانیان داگیر کرد چوونکوو ببووه بنکه‌و هێلانه‌ی سیخوڕی ئه‌مریکا له‌تاران.
خه‌ڵکی ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای به‌رز ڕاگرتنی یاد وبیرهوهریی ئه‌و ڕۆژه که وه‌ک"ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ئیستکباری جیهانی"ناودێر کراوه هه‌موو ساڵێک ڕێپێوانی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
Your Comment