به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌ومول سابع، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌کان درێژه ده‌ده‌ن به ئه‌رکی خۆیان بۆ پارستنی سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سووریا و جێگیر کردنی هێزی زیاتر له خاڵه سنوورییه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.
له درێژه‌دا هاتووه: فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره و هێزه‌کانی سنووره‌وانی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: فه‌رمانده عێراقییه‌کان به‌رده‌وام له حاڵی چاودێڕی کردنی هێزه‌کانیان له سه‌ر سنووره‌کانن.
شایانی باسه دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر هێزه کوردییه‌کان له باشووری سووریا چه‌ند ناوچه‌یه‌ک دووباره که‌وته‌وه ده‌ستی تیرۆریسته‌کان و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان زیاتر له سه‌ر سنووره‌کان جێگیر بکرێن.
Your Comment