پارتی داوای بەشداریی هەموو لایەنەکان لە حکوومەتی هەرێم دەکات

 ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت کرد لە بەشداریی هەموو حیزبەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، شیرزاد قاسم، ئەندامی پارتی سەبارەت بە حکومەتی هەرێم وتی: سەرەڕای ئەوەی کە پارتی توانای پێکهێنانی دەڵەتی زۆرینەی سیاسیی هەیە ئەو کارە زەبر لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

ئەو زیادی کرد: بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە یەکگرتنی نێوان حیزبە سیاسییەکان دایە، چون یەکێتی نێوان حیزبەکان بەهێزتریان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکان.

قاسم جەختی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان بە ۴۵ کورسیەوە توانای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لە هەرێمدا هەیە.

News Code 22784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =