AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٩ ١٥:٠٢

لە ئەدلەبی سووریا:

گڕوپە بەرهەڵستکارەکان و تیرۆریستانی تەکفیری بەشەڕ هاتن

گڕوپە بەرهەڵستکارەکان و تیرۆریستانی تەکفیری بەشەڕ هاتن

سەرچاوەگەلی میدیایی لە هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان گڕوپگەلی بەرهەڵستکار و تیرۆریستانی تەکفیری لە شاری ئەدلەبی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی "النشره"ی لوبنان، گڕوپگەلی بەرهەڵستکار و تیرۆریستانی تەکفیری لە شاری ئەدلەب و ناوچەگەلی دوور لە شەڕ بە توندی تێهەڵچوون.

بە گوێرەی سەرچاوەگەلی خۆجێی ئەو پێکدادانە لە رۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردووە و تائێستاش لە هەر دوو جا ١٣ کەس کوژراوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریای نزیک لە بەرهەڵستکاران هەواڵی پێکدادانی نێوان گڕوپگەلی بەرهەڵستکار و تیرۆریستانی تەکفیریی پشت‌ڕاست کردۆتەوە.

شایانی باسە، گڕوپگەلی بەرهەڵستکاری سووریا بەردەوام لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی سووریا لە گەڵ گرووپگەلی تیرۆریستی هاوپەیمان بوونە.

News ID 22759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha