وتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لە مەراسمی ئەڕبەعینی حسەینی

سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی ڕۆژانی ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینی حسەینی لە شۆڕشی حەزرەتی حسەین (د.خ) وەک شۆڕشێک بۆ ئازادی و داد ناوی برد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆیی بە هۆی چلەی شەهید بوونی حەزرەتی حسەین (د.خ) بە خەڵکی عێراق ڕاگەیاند و وتی: شۆڕشی حەزرەتی حسەین (د.خ)  شۆڕشی ئازادی و داد و یەکسانی بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداری، شۆڕشێک بۆ چاکسازی و گۆڕینی واقعەکان و دۆزینەوەی مرۆڤایەتی و ژیانی بەرانبەری کۆمەڵایەتی.

سەرۆک کۆماری عێراق زیادی کرد: پێکهێنانی دەوڵەت لە کاتی خۆیدا بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانم. بەڵام کێشەگەلێک لە سەر ڕێگەی ئێمەدا هەیە کە پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە تاکوو چاکسازییەکان سەر بکەوێت. چاکسازی دروشم نییە بەڵکو ئیمان و قەناعەتی ئێمەیە کە دەبێت بە کردەوە جێبەجێ بکرێت.

News Code 22742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =