به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، پۆلیسی ئه‌مریکا دوای لێکۆڵینه‌وه له بۆمبه ده‌ستڕێژه‌کان و پشکنینی دی ئێن ئه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م کاره‌ی کردبوو له کالیفۆرنیا ده‌ستگیر کرد.
جێف سشنێز، داواکاری گشتی ئه‌مریکا ڕیاگه‌یاند که که‌سێک به ناوی سێزار سایۆک به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر کراوه و ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌کانی ڕاست بکرێته‌وه 48 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. ئێمه هه‌رگیز وه‌ها کارێکی مه‌ترسیدار له وڵاته‌که‌مان قبوڵ ناکه‌ین.
پۆلیسی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ڕه‌نگه که‌سانی دیکه‌ش به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر بکرێن.
ترامپیش له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م جۆره کاره هه‌راسناکانه له ئه‌مریکا قابیلی قبوڵ کردن نییه.
شایانی باسه که سێزار سایۆک، ئه‌ندامای حزبی کۆماری خوازه‌کانه و پێشینه‌ی باشی دادگایی نییه و به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌و به‌رده‌وام له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی له دژبه‌ره‌کانی دۆناڵد ترامپ کردووه.
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا چه‌ندین بۆمبی ده‌ستکرد بۆ مالی کلینتۆنه‌کان و ئاۆباما و کۆشكی سپی نێردرا و به‌م هۆیه‌وه ده‌نگۆیه‌کی زۆر دروست بوو.
Your Comment