هیودارم فێستیڤاڵی سلێمانی ببێتە فێستیڤاڵێکی ناسراوە لە ئاستی ناوچەدا

سناریست و دەرهێنەری ناسراوەی سینەمای ئێران، وتی: هیودارم فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی ببێتە فێستیڤاڵێکی ناسراوە لە ئاستی ناوچەدا و زۆربەی سینەماگەرانی ناسراوە بەشداری ئەو فێستیڤالە بن.

کامبۆزیا پەرتەوی سناریست و دەرهێنەری ناسراوەی سینەمای ئێران لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی وتی: بە ئاوردانەوە لە سێ خولی بەڕێوەچووی ئەم فێستیڤاڵە کە تێیدا بەشدار بووم و بە پێی خەڵات و شێوەکانی داوەری، ئەو هیوایەم لا ساز بوو کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە فێستیڤاڵێکی گرینگ و ناسراوە لە ئاستی جیهان و زۆربەی سینەماگەرانی ناسراوە تێیدا بەشدار بن.

وتیشی: ئەگەرچی خولی دووهەمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی تووشی دوو نامەتی و بەدشانسیی مەرگی مام جەلال و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هات و بەو پێیە رێگەی گەشتی ئاسمانی لە ڕووی میوانانی دەرەکی داخرا و زۆربەی سینەماگەران نەیانتوانی بەشداری ئەو ڕووداوە گرینگە بن، بەڵام لە خولی سێهەمدا تا ڕادەیەکی زۆر ئەو کێشەیە قەرەبوو کرابووەوە و ئەمە جێی خۆشحاڵییە.

پەرتەوی ئاماژەی بەوەش دا: وەک دەبینین ستافی کاری و بەڕێوەبەری ئەم فێستیڤاڵە بە بێ ئەوەی لە فێستیڤاڵێکی گرینگ و ناسراوەی جیهانی یارمەتی وەرگرن، خۆیان تێڕادیوییەوە هەوڵ دەدەن و وەک بینیمان ئەوساڵ پڕۆگرامێکی باش و چاورچێوەدار و ڕێک و پێکیان بەڕێوە برد و ئەو هاوکارییە و بڕوا بەخۆیە، هیوای ئەوەی بە دواوەیە کە لە ساڵانی داهاتوودا شایەدی گەشە و بە پێزتر بوونی فێستیڤاڵەکە دەبین.

ئەو سینەماگەرە ئێرانییە لە کۆتاییشدا جەختی کرد: هیچکام لە داوەرانی بەشی ڕکابەریی سەرەکی فیلمگەلی سینەمایی "سینەمای جیهان"م لە نزیکەوە نەدەناسی، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە خەڵاتەکان زۆر بەشی داربوون.

News Code 22676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =