به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته داوای کردووه تاکوو ۱۸ بکوژه‌که‌ی جه‌ماڵ خاشقجی ڕاده‌ستی تورکیا بکرێنه‌وه و له‌م وڵاته دادگایی بکرێن.
وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ئه‌م که‌سانه به کوشتنی و ئه‌شکه‌نجه دانی خاشقجی تۆمه‌تبار کردووه.
دادی تورکیا ئه‌م داواییه‌ی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کردووه تاکوو له کاناڵه پێویسته‌کان به‌دوادا چوون بۆ ئه‌م پرسه بکات.
عه‌ره‌بستان دوای ئه‌وه‌ی دانی پێدا نا که خاشقجی له باڵوێزخانه‌که‌ی له ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه، ۱۸ که‌سی به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌وه ده‌ستگیر کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ڕاسته خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان که خاکی ئه‌م وڵاته‌یه کوژراوه، به‌ڵام ده‌بێت تورکیا تاوانباره‌کان دادگایی بکات چون ئه‌وان له خاکی تورکیا تاوانیان ئه‌نجام داوه.
بۆچوونی ئێوە