به ڕاپۆرتی ئاژناسی ههواڵی مێهر له کاناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاگرەکە گەورەیە و لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆوە کەوتووەتەوە و تیمەکانیش تا ئێستا سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنین.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەنديی هەولێر راگەیاند: ژمارەی دوکانەکان دوو هەزار و ٤٠٠ دووکانە و زۆرینەیان سووتاون. ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان ماديین و زیانی گیانيی نەبووە، تەنیا چەند حاڵەتێکی لەهۆشچوون هەیە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە.
ناوبراو راشیگەیاند: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دوای دەرچوونی راپۆرت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئاشکرا دەکرێت.
بەشێک لە دوکاندارەکان باس لەوەدەکەن، لەکاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانییەوە لە شوێنی ئاگرەکەن، بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتووەتە شوێنەکە و خۆیان بە دەبەئاو رێگەیان لە ئاگرەکە گرتووە.
بازاڕى لەنگەفرۆشان دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر و یەکێکە لە کۆنترین بازاڕەکانی ئەو شارە. دوکانەکانی تایبەتن بە کەلوپەلی پلاستیکيی و جلوبەرگ و هەندێک پێداویستيی دیکە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر ئاسان نییە.
Your Comment