ئەگەری هەیە بێن سەلمان دەستی لە کوشتنی خاشقجی بووبێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ یەکەم جار ئەو باسە هێنایە ئاراوە کە ئەگەر لە بەرپرسانی باڵای عەرەبستان کەسێک لە کوشتنی خاشقجی دەستی هەبێت؛ ئەگەری هەیە ئەو کەسە وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە سەرەتای باسی ون بوون و پاشان پشت ڕاست کردنەوەی کوژرانی جەماڵ خاشقجی لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ، کاردانەوەی جۆراوجۆری نواندووە، بۆ یەکەم جار لە گفتوگۆ لە گەڵ "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ئەو ئەگەرەی هێنایە ئاراوە کە پێدەچێت موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی لە کوشتنی خاشقجی دەستی هەبووە چونکوو بە قسەی ناوبراو" ئەوە بێن سەلمانە کە کۆنترۆڵی کاروباری عەرەبستانی لە ژێر دەست دایە."

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەرەبستانی سعوودی کەمتر لە یەک هەفتەی پێش، دانی بە کوشتنی خاشقجی لە باڵەخانەی کونسوڵگەری خۆی لە ئەستەنبۆڵ دا نا و پاگەندەی کرد کە ئەو ڕووداوە چاوەڕوان نەکراو بووە و لە پیکدادانێکدا ڕووی داوە- قسەیەک کە ترامپیش باوەڕەی پێی هەیە.

بەڵام ڕێک لە حاڵێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندە دەکات کە بکوژەکانی خاشقجی گەمارۆ دەدات؛ ترامپیش لە لێدوانێکدا کە دەتوانێت نیشانەی گۆڕانی هەڵوێستی ناوبراو بێت هەوڵی دا کە مەلیک سەلمان دوور بکاتەوە لە ئەو دۆسیە و لە جیاتی ئەو، باری هەڕەشەکان لە سەر ئەو ڕووداوە بخاتە ئەستۆی وەلیعەهدی سعوودی.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئەوە ڕاستە کە وەلیعەهد کاروبارەکە دەچەرخێنێت و ئەگەر کەسێک دەستێوەردانی هەبووبێت لە ئەو پرسەدا، دەتوناێت هەر خۆی بێت.

ئاڵبەت ترامپ دیسان قسەکەی بێن سەلمانی دووپات کردەوە و وتی لە قسە کردن لە گەڵ ناوبراودا جەختی کردووە کە ئەو هەواڵی لە بابەتەکە نەبووە و نەخشەی ئەو کوشتنەش لە ئاستی خوارەوەی سیاسی داڕێژراوە.

پاشان ترامپ بە کەمێک وەستان درێژەی دا: دەمەوێت باوەڕ بە ئەوە بکەم، بەراستی دڵم ئەوەی دەوێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ترامپ دوێنێ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا ڕەخنە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گرت بۆ هەڵوێستە سەختەکانی دژی ڕیاز و وتی تا ئەو کاتەی کە هەموو ڕاستییەکان سەبارەت بە کوشتنی خاشقجی ئاشکرا نەبن؛ هاو ڕا نابم لە گەڵ ئەدرۆغان لەو بارەوە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، لە هەر حاڵدا هەڵوێستە جیاوازەکانی ترامپ شتێکی ناوازە نییە و پێدەچێت ناوبراو بە ئامانجی کەم کردنەوەی گوشاری ڕای گشتی لە سەر نەرم بوون بەرانبەر سعوودییەکان، ئەگەری دەستێوەردانی وەلیعەهدی سعوودیی لە پرسی کوشتنی جەماڵ خاشقجیهێنابێت ەئاراوە. لە هەر حاڵدا، ناوبراو پێشتریش وتبووی کە گەمارۆدانی عەرەبستان نابێتە هۆی گەمارۆ دانی ئەوان لە بواری چەک و تەقەمەنییەوە و مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دوێنێ لە نوێترین لێدوانی خۆیدا پاگەندەی کرد بەرژەوەندی ستراتیژیکی واشنتۆن لە پیوەندی لە گەڵ ڕیاز لە جێی خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانی بە سەردا نایێت.

بەم حاڵەوە، پەمپئۆ ڕایگەیاند: واشنتۆن ڤیزەی ئەو کەسانە کە بسەلمێت ل ەمەرگی خاشقجی دەستیان هوبووە، بەتاڵ دەکاتەوە.

News Code 22616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =