به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی ده‌ی ئیسڕائیل، یوسی کۆهه‌ن، سه‌رۆکی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسڕائیل(مووساد) وتی: به‌رپرسێکی دارایی ئه‌مریکا له منی پرسی که ئێران شکست بخوات چی ده‌بێت؟ منیش وتم ئه‌گه‌ر ئێران بیدۆڕێنێت ڕه‌نگه من کار و باره‌که‌م له ده‌ست بده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نهیدۆڕێنێت ئه‌وه ىی ماڵ و حاڵ ده‌بین و منیش دووهه‌میم پێباشتره.
ئه‌و زیادی کرد: گومانی تێدا نییه که هاتنی ترامپ بۆ کۆشکی سپی له سوودی ئیسڕائیل بووه، له سه‌رده‌می ئه‌ودا کاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین باشتر ئه‌نجام ده‌بێت.
کۆهه‌ن وتی: موساد له به‌ره‌ی یه‌که‌می شه‌ڕ له دژی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی و مووشه‌کی ئێران دایه و دژی ئێران له سووریایه و شه‌ڕی حیماسیش ده‌کات.
شایانی باسه که له کاتی ده‌ست به کار بوونی یوسی کۆهه‌ن له ساڵی ۲۰۱۶وه ئه‌ندامانی حه‌ماس له زۆر وڵاتی وه‌ک مالزی و تونس تیرۆر ده‌کرێن که گومان ده‌کرێت کاری سیخۆڕانی ئیسڕائیلی بێت که به پاسپۆرتی ساخته‌وه ئه‌م تیرۆرانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆهه‌ن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕۆژئاوای ئاسیا خه‌ریکه سیستمێکی نوێ ساز ده‌بێت که له ته‌نیشت ئه‌مریکا و ڕووسیا، وڵاتانی وه‌ک ئێران و سووریا و تورکیا له‌م ئاڵ و گۆڕه‌دا ڕۆڵیان هه‌یه.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: تاران هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هیلالی شیعی له تارانه‌وه تاکوو عێراق و سووریا و لوبنان ساز بکات و به‌م کاره‌ش له دوای گه‌ماڕۆدانی وڵاتانی سونییه.
Your Comment