به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ی‌و ئیس ئه‌ی توده‌ی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه نووسه سعوودییه‌که قسه‌م کرد.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی بیستم ڕازیم ناکات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕاستی ئه‌م ڕووداوه ئاشکرا بێت.
ترامپ سه‌باره‌ت به داواکاری ڕیاز بۆ درێژه کردنه‌وه‌ی یه‌ک مانگه‌ی مۆڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه له کوشتنی خاشقجی وتی: لام وایه ئه‌مه کاتێکی زۆره و هیچ هۆکارێک بوونی نییه بۆی.
شایانی باسه که زۆربه‌ی ڕخنه‌گران ئه‌م پاگه‌نده ده‌که‌ن که بن سه‌لمان په‌یوه‌ندی به‌م جه‌نایه‌ته‌وه هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م ئاشکرا بکرێت.
داواکاری گشتی عه‌ره‌بستان ئه‌م حه‌فته‌یه ڕایگه‌یاند که خاسقجی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه و ئه‌مه‌ش به هۆی شه‌ڕه قسه نێوان خاشقجی و که‌سانی ناو باڵوێزخانه‌که بووه.
بۆچوونی ئێوە