ئەمریکا زه‌ڕاتخانه‌ ناڤۆکییه‌که‌ی پەرە پێدەدات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕووسیا و چین هۆشداری دا: تاکوو ئەوان نەیەنە سەر عەقڵ، واشنتۆن پەرە بە زه‌ڕاتخانه‌ ناڤۆکییەکەی دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕوو لە بەرپرسانی مسکۆ و پیکەن هۆشداری دا: تاکوو ئەم وڵاتانە نەیەنە سەر عەقڵ، واشنتۆن پەرە بە زه‌ڕاتخانه‌ ناڤۆکییەکەی دەدات.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا ئامادەیە تاکوو لە پەیمانی قەدەغەی مووشەکی کورتبڕی ناڤۆکی لەگەڵ ڕووسیا بکشێتەوە چون مسکۆ ئەم پەیمان نامەی پێشێل کردووە.

ترامپ جەختی کرد: ئەگەر ڕووسیا و چین ئامادە نەبن تاکوو پەیمانامەیەکی نوێ واژۆ بکەین ئەمریکا لە ڕێککەوتنە کۆنەکە دەکشێتەوە و پەرە بە سیستمی مووشەکی خۆی دەدات.

پەیمانی قەدەغەی مووشەکی کورتبڕی ناڤۆکی ساڵی ۱۹٨۷ لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا واژۆ کرا، دوای واژۆ کردنی ئەم پەیمان نامەیە زیاتر لە ۲ هەزار مووشەک لە واشنتۆن و ڕووسیا لەناو برا.

News Code 22582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =