دانوستانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم لە گەڵ بارزانی

سەرچاوە عێراقییەکان لە سەفەری لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم بۆ هەرێمی کوردستان و دانوستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومرییە، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە لووتکەی لیژنەیەک دا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەیی چوونە ناو هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە لیژنەیەک لە هاوپەیمانی الاصلاح بە سەرۆکایەتی سەید عەمار حەکیم چووە ناو هەولێر.

ئەو لیژنە جگە لە حەکیم بریتی بوو لە ساڵح موتلیک، خالید عوبەیدی، سەلمان جەمیلی، عەبدوڵڵا زەیدی و بڕێک تر لە ڕێبەران.

ئەو لیژنە لە گەڵ مەسعوود بارزانی لە بنکەی نیشتەجێ بوونی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردووە.

ئەو لیژنەیە بڕیارە کە سەردانی سلێمانیەش بکات و لە گەڵ ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ دانوستان بکات.

News Code 22392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha