به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌ورووپا ئانلاین، لێژنه‌ی کاروباری ئه‌ورووپا له سینای فه‌ڕه‌نسا له میانه‌ی ڕاپۆرتێک ئاماژه‌ی دا که کاریگه‌ری گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له قۆناغی دووهه‌م له سه‌ر کۆمپانیا جیهانییه‌کان کێشه‌یه‌کی زۆر قورسه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ئاماژه به گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران کراوه و نووسراوه: قۆناغی دووهه‌می گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ناو ده‌بات.
له وه‌ها دۆخێک‌دا یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌بێت بۆ ده‌ست گرتن به یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خۆی هه‌موو ڕێکاره پێویسته‌کان بۆ بێ کاریگه‌ر کردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بگرێته به‌ر.
له درێژه‌دا هاتووه: ڕێخستنی ڕێکاری باش و به نرخ و سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌ورووپا به ئامانجی به‌هێز کردنی یۆرۆ کارێکی پێویسته که ده‌توانێت کاریگه‌ری گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا که‌م بکاته‌وه.
Your Comment