به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕۆ کانا، سیناتۆری کاڵیفۆرنیا و مارک پۆکان له ئه‌یاله‌تی ویسکانسین له میانه‌ی نامه‌یه‌ک له دۆن کوتس به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریکا داوایان کرد تاکوو ئه‌و به‌ڵگانه ئاشكرا بکات که نیشان ده‌دات پێشتر کۆشکی سپی ئاگادار بووه له‌وه‌ی ڕیاز له دوای پیلانگێڕی له دژی جه‌ماڵ خاشقجی بووه.
ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که حه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ئه‌م داواکارییه به دۆن کوتس پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
چوارشه‌مه واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتی دا که به‌رپرسانی ئه‌مریکا دوای گوێ گرتن له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان تێگه‌یشتوون که محه‌مه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی داوه که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خاشقجی له ئه‌مریکا بۆ سعوودییه، ده‌ستگیر بکرێت. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ڕیاز له دژی خاشقجی له دوای پیلانگێڕی بووه.
شایانی باسه که جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه ناسراوه سعوودییه‌که دوای چوون بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ چی دیکه نهگڕایهوه و تاکوو ئێسته بێ سه‌ر و شوێنه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبوونی خاشقجی گوشارێکی زۆری له سه‌ر حکومه‌تی عه‌ره‌بستان ساز کردووه.
بۆچوونی ئێوە