به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌لدیار ڕایگه‌یاند: چه‌ند که‌سێکی دەمامەکدار شه‌وی دووشه‌مه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵی براکه‌ی خاشقجی و له‌م هێرشه‌دا براکه‌ی و ژنه‌که‌یان کوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژنێکی دراوسێی ماڵی براکه‌ی خاشقجی له‌مباره‌وه وتی: که‌سه دەمامەکدارەکان سه‌ری ئه‌حمه‌د خاشقجیان به شمشێر لێدا و کاتێک ژنه‌که‌یشی هه‌وڵی دا ڕزگاری بکات و ئه‌ویشیان به شمشێر کوشت، ۳ منداڵه‌که‌یان له پشته‌وه هه‌ڵاتن و چوونه ماڵی دراوسێیەکان و بکوژەکان دواتر به ئۆتۆمبیلێکی ڕه‌ش هه‌ڵاتن.
ئه‌م شایه‌تحاڵه زیادی کرد که دواجار پۆلیسی سعوودییه گه‌یشته سه‌ر ڕووداوه‌که و ده‌ستی کرد به لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌که و هه‌ر دوو ته‌رمه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و تاکوو ده‌می به‌یانیش له ماڵی ئه‌حمه‌د خاشقجی سه‌رقاڵی پشکنین بوون.
هه‌ر ۳ منداڵه‌که‌ی خاشقجی له ته‌مه‌نی ۱۴ بۆ ۱۸ ساڵن و له ئێستادا به هۆی ئه‌م ڕووداوه باری ده‌روونیان شپرزهیە. محه‌مه‌د کوڕه گه‌وره‌که‌ی وتی به چاوی خۆم دیم که سه‌ری باوکمیان لێ کرده‌وه.
له ئێستادا دۆخی شه‌قام زۆر ناله‌باره و خه‌ڵک له دڵهڕاوێکێیهکی خراپ دان پۆلیس منداڵه‌کانی ئه‌حمه‌د خاشقجیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
بۆچوونی ئێوە