به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، مێدیاکانی تورکیا ئه‌مڕۆ به‌یانی ناو و وێنه‌ی ئه‌و ۱۵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی عه‌ره‌بستانیان بڵاو کرده‌وه که له ڕۆژی ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆلیان کردبوو.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که ئه‌م ۱۵ که‌سه تۆمه‌تبارن به ئه‌شکه‌نجه دان و کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی.
خاشقجی که چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو به مه‌به‌ستی کارێکی بنه‌ماڵه‌یی سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ربه‌ستان له تورکیای کردبوو، دوای ئه‌م سه‌ردانه ون بوو، تاکوو به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه کوژراوه.
پۆلیسی تورکیا دوێنێ شه‌ویش ڕایگه‌یاند که به ئه‌گه‌ری زۆر ڕۆژنامه نووسه سعوودییه‌که له باڵویزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆل کوژڕاوه و دواتر ته‌رمه‌که‌ی تیکه تیکه کراوه و له ده‌ره‌وه فڕیدراوه.
بۆچوونی ئێوە