بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌بینین که ڕاپۆرتی زۆر دژ به یه‌ک سه‌باره‌ت به دۆخی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه نووسه سعوودییه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌ر وه‌ک چۆن پێشتر سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا، له ون بوونی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه نیگه‌رانین و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی خۆی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته گفتوگۆی کردووه.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه زیادی کرد: له عه‌ره‌بستان داوا ده‌که‌ین که لێکۆڵینه‌وه ته‌واو سه‌باره‌ت به خاشقجی ئه‌نجام بدات و له‌مباره‌وه به ڕوونی وڵام بداته‌وه.
ئه‌م ڕاگهیهندروه کاتژمێرێک دوای لێدوانی ترامپ بڵاو کرایه‌وه. ترامپیش دوای یه‌ک حه‌فته له ون بوونی خاشقجی ڕایگه‌یاند: من له‌م بابه‌ته نیگه‌رانم. له‌وه‌ی ده‌یبیستم، ڕازی نیم. هیوادارم ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکرێت. له ئێستادا که‌س له‌مباره‌وه زانیاری نییه.
بۆچوونی ئێوە