به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، وه‌لید موعه‌لم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: ئێمه بوونی هێزه بیانییه‌کان له سووریا به داگیرکاری ده‌زانین چون بڕێکیان له سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام نه‌بووه.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان کرد و سه‌باره‌ت به ئه‌دله‌ب وتی: ساز کردنی ناوچه‌ی پاک کراوه له چه‌ک له ئه‌دله‌ب به‌ر له‌وه‌ی له نێوان تورکیا و ڕووسیا ڕێککه‌وتنی له سه‌ر بکرێت، له دیمەشق باسی کراوه و دواجار ڕێککه‌وتنی له سه‌ر کراوه.
موعه‌لم له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به شه‌ڕی دژ به تیرۆری سوپای سووریا کرد و وتی: شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان ڕوو له ته‌واو بوونه. دۆخی ئه‌منیه‌تی له سووریا له حاڵه‌تێکی باش دایه به نیسبه‌ت ڕابردوو. هه‌موو سووریا ده‌بێت له تیرۆر پاک بکرێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە