بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نەتانیاهۆ ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێک بۆ میدیاگەلی ئەمریکی، بە ئاماژە بە پاگەندەکانی لە وتەدانی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ٦ حەوتە لەوە پێش زانیاریمان سەبارەت بە ئێران ڕادەستی ئاژانسی کردووە، بەڵام هێشتا وەڵامێکمان لەوبارەیە پێ نەدراوەتەوە.
نەتانیاهۆ لە درێژەدا ڕەخنەی گرت لە پێداگریی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرجام.
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانی رۆژی پێنجشەممەی خۆی لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێکی دیکە بە نمایش دانی چەند وێنە، پاگەندەی چالاکیی نەهێنی ناڤۆکیی ئێران کە ناوچەیەکی نزیک بە تارانی کرد، بەڵام وادیارە دیسان وەک جاران بە هەڵەدا چوو و بووە مایەی پێکەنین و گاڵتەی جیهان.
Your Comment