ترامپ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و دیپلۆماسی

دەیان کەس لە کەسایەتیە سیاسییەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەیان گرت لە هەڵوێستی نادیپلۆماسیانەی ترامپ لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران و وێرای پێداگری بۆ گەڕانەوەی سەر بەرجام، پشت بەستن بە گەمارۆکانیان ناکاریگەرانە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پۆلیتیکۆ، زیاتر لە ٥٠ کەسایەتیی ناسراوەی بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، ئەمنی و هەواڵگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی سەرووحزبی، سەبارەت بە مەترسیی شەڕی شیمانەیی لە گەڵ ئێران هۆشداریان بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دا و جەختیان کرد کە تاقە رێگەی خۆبواردن لە شەڕ، پەیوەندی لە گەڵ ئێران لە رێگەی دیپلۆماسی و نەک گەمارۆیە.

ئەو گرووپە کە خۆیان بە "هاپەیمانی نیشتمانی بۆ پێشگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی" دەناسێنن، ئەگەرچی باوەڕیان بە مافی ڕەخنەگرتنی ترامپ لە ئاکاری گشتیی ئێران هەیە، بەڵام بەوەشەوە داوایان لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە بە ستراتژیەکانیدا بچێتەوە و ڕاشیانگەیاندووە کە پەنا بردنە بەر گوشار و گەمارۆی یەک لایەنە دەتوانێ شەڕ و ناکۆکیی مەترسیدار، وێرانگەر و درێژەخایەنی لە ناوچەدا بە دواوە بێت.

واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە هەروەها بە پاگەندەی پاڵپشتی لە هەنگاوگەلی نێودەوڵەتی بۆ کۆنتڕۆڵی چالاکیگەلی ناڤۆکیی ئێران، خوازیاری گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەر بەرجام و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوون.

News Code 21903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha