کارگێڕی ئیمارات له‌ تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بانگهێشتی کارگێڕی ئیمارات لە لایەن سەرۆکی ئیدارەی سیاسیی وەزارەتی دەرەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سەبارەت بە ڕووداوت تیرۆریستیی ئەهواز و بانگهێشتی کارگێڕی ئیماراتی بۆ وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: لە دوای قسە بێ ابیەخەکانی ڕاوێژکارێکی سیاسیی ئیمارات سەبارەت بە ڕووادوی تیرۆریستیی ئەهواز، ئەمڕۆ کارگێڕی ئیماراتی عەرەبی لە لایەن سەرۆکی ئیدارەی سیاسیی هاوپەیوەند بە وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە لێدوانە نابەرپرسانە و گومانئاوییەکانی ڕاوێژکاری پێ ڕاگەێیندرا.

قاسمی وتیشی: لەو دیدارە بە کارگێڕی ئیمارات هۆشدار درا کە پاڵپشتیی ئاشکرا لە هەڵمەتی تیرۆریستی لە لایەن کەسانی سەر بە ناوەندە فەرمییەکانی ئیمارات، دەرئەنجامی بەرپرسانەی بۆ دەوڵەتی ئیمارات بە دواوە دەبێت و بێ لایەنی هەمبەر بەو هەڵمەتە لە لایەن ئێرانەوە قبووڵ ناکرێت.

News Code 21892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =