شانسی باڵای مەلا بەختیار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق

سەرچاوەیەکی کورد باسی لە شانسی باڵای مەلا بەختیار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، سەرچاوەیەکی سیاسیی کورد باسی لە شانسی باڵای مەلا بەختیار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ دانیشتنێکی گرینگی لە سلێمانی بۆ لێکدانەوەی پرسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوە برد.

سەرچاوەکە زیادی کرد: بەربژێرێک کە زۆرترین شانسی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەیە، مەلا بەختیارە.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک سەرچاوەی کوردی ڕایانگەیاندووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی ئاگادار کردۆتەوە کە بە ئاوردانەوە لەوەی کە جاری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بێدەنگی بە سەردا هاتووە، دەبێ لە بری پێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بە یەکێتی پارێزگاریی کەرکووک بدرێتە پارتی.

News Code 21743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =