ناسر قوربان پور، به‌رپرسی حه‌وزه‌ی هونه‌ری بیجاڕ به ئاژانسی مێهر وتی: شانۆی ئه‌وره کارێک له گرووپی شانۆی حه‌وزه‌ی هونه‌ری بیجاڕ به ئامانجی پشتیوانی له منداڵانی شێرپه‌نجه نمایش کرا.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م شانۆیه له لایه‌ن مازیار حه‌سه‌نعه‌لی نووسراوه و کازم نووربه‌خش ده‌رهێنه‌ری بۆ کردووه و له ۱۳ی خه‌رمانانه‌وه بۆ ماوه‌ی ۵ ڕۆژ نمایش کراوە.
قوربان پور وتی: ئه‌م کاره به مه‌به‌ستی پشتیوانی له منداڵانی شێرپه‌نجه‌یی و ئاگادار کردنه‌وه‌ی خاڵکی شاره‌که له دۆخ و ژیانی ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌نجام دراوه که هیوادارین جێگه‌ی خۆیی کردبێته‌وه.
شایانی باسه که شانۆیکه هه‌ر ڕۆژ کاتژمێر ۴‌ی ئێواره له پلاتۆی شانۆی ئه‌میر نیزام گه‌ڕووسی نمایش درا.
به‌رپرسی حه‌وزه‌ی هونه‌ری بیجاڕ وتی: ئه‌وره باسی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌کات له دوای سه‌یر کردنی کاناڵه ئاسمانییەکان به لای ژیانی وڵاتانی بیانی‌دا ڕاده‌کێشرێن و له‌م ڕێگه‌دا چه‌ندین ئه‌زموونی جۆراجۆر دێته سه‌ر ڕێگه‌یان.
Your Comment