بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعیەتی عێراق دوێنێ پاش ئامادە بوون لە بەسرە و دیدار لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە پارێزگای بەسرە کێشەکانی بەسرە ناولێبرد و ئاکامی سەفەرکەی خۆیی ڕاگهیاند.
ناوبراو ئاشکرای کرد: هاووڵاتیانی عێراقی چی دیکە ناتوانن سەبریان هەبێت، بەسرە پێویستی بە کاری زۆر هەیە و کێشەی قووڵی زۆریشی هەیە. ژێرخانەکانی تێکچوون و پێویستی بە ئیرداەی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئاوەدان کردنەوەیان لە لایەن دەوڵەتەوە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گەندەڵی بە شێوەیەکی تۆقێنەر پەرەی سەندووە لە ئەو پارێزگا جەختی کرد: ئەگەری ئیرادەیەکی جیدی هەیە دەوڵەت ئەبێت بۆ چارەسەری کێشەکان هەوڵ بدات.
Your Comment