بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حوجەت مەهدەوی سەعیدی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەرمانان لە کرانەوەی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە لە پارکی شانۆی ئەو شارە بەڕێوە چوو، وتی: بێ شک شەهیدان و خزمەتکارانێک کە لەو رۆژانەدا شەهید بوون، خوازیاری خەم و کەسەری خەڵکی نین و لە شادی ئەوان خۆشحاڵ و شاد دەبن.
ناوبراو هونەری بە یەکێک لە پێدوایستییەکانی کۆمەڵگا زانی و ڕایگەیاند: بۆ چارەسەریی کێشەکان و لە ناوبردنی گرفتەکانی بەردەم خەڵکی هەموو پێویستمان بە بەڕێوەچوونی پرعگرامە هونەرییەکانە.
ڕاوێژکاری کاروباری فەرهەنگیی جێگری سەرۆک کۆماری بە ئاماژە بەوەی کە شانۆ دەبێ ڕەنگدانەوەی دەردەکان، خەمەکان و کێشەکانی خەڵکی بێت، ڕاشیگەیاند: یەکێک لە کاربەدەستانی شانۆ ڕایگەیاندووە کە بەو هۆیەی بەها و بوودجە بەم هونەرە تەرخان نادرێت، هونەری شانۆ ڕووی لە دابەزین و ناپێشکەوتوویی ناوە.
مەهدەوی سەعیدی ئاماژەی بەوەش دا: لە پەنای بەرپرسانی پارێزگاریی و شاری ئەرکی خۆمان لە پێناو تەرخان دانی بوودجە و گۆژمەی پێویست ڕادەپەرێنین.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: خەڵکی پاریزگای کوردستان و بە تایبەت خەڵکی مەریوان کە خوێنێکی زۆریان لە پێناو پاسەوانی و پاراستنی خاکی نیشتمانمان بەخشیوە، بۆ پاسەوانی لە فەرهەنگ و دابونەریتی ئێران شان بە شانی خەڵکی جێ جێی وڵات و دەرەوەی وڵات هەوڵ دەدەن.
بۆچوونی ئێوە