٣ی خەرمانان بکرێتە رۆژی "پاراستنی ژینگەی کوردستان"

پارێزگاری کوردستان لە دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان و مەرگی دڵتەزێنی چوار کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و برینداربوونی چەند کەسی دیکە لەو ڕووداوەدا، پەیامێکی سەرەوخۆشیی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان، دەقی پەیامی بەهمەن موراد نیا بە گوێرەی خوارەوەیە:

ڕووداوی دڵتەزێنی لە دەست دانی چوار کەس لە چالاکانی جەماوەریی ژینگەپارێزیی کوردستان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان بووە هۆی کەسەر و خەمباریی من و تەواو خەڵکی دڵسۆزی پارێزگای کوردستان.

بێ شک جگە لەو خەمبارییە، مەرگی قارەمانانە و پڕ لە شانازیی ئەو خۆشەویستانە وانەیەکی گەورەیە بۆ تەواوی ئێمە لە بواری خۆبەخشی و هەستی بەرپرسایەتی هەمبەر بە ژینگە.

دارستانەکانی زاگرۆس وەک بەشێکی گرینگ لە میراتی سروشتی و نیشتمانی ئێمە خاوەن گرینگایەتییەکی یەگجار زۆرە بۆ تەواو خەڵکی ناوچە و پاراستنیان و بە گژی ئاگردا چوون، پیاوەتی، دلێری، جەربەزە و لە خۆبۆردووییەکی زۆری دەوێت کە ئەو پیاوە دڵیرانە بە گیانی خۆیان پشت سەلماندیان و بێ شک ڕۆحی مەزن و پڕ لە شانازیان بە سەر بەرزاییەکانی زاگرۆس و لە دڵ و زەینی خەڵکی کوردستان بۆ هەمیشە نەخشی بەستووە.

من بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەت، وێرای دەربڕینی خەمی قووڵ و جەرگبڕانەم و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خۆشەویستانی گیان بەخت کردوو، داوا لە تەواو ئۆرگان و ئیدارەگەل و خەڵکی بەڕێزی کوردستان دەکەن کە هەموو هاوکاری، دڵنەوایی و هاوخەمیان لە گەڵ ئەواندا هەبێت و ڕێوڕەسمێکی شیاو و پڕ بە پێستی ئەو هەنگاوە قارەمانانە و خوداپەسندانەی گیان بەخت کراوانی ڕووداوەکە بەڕیوە ببەن و هەروەها پێسنیار دەکەم کە بۆ بیرهێنانەوەی بەرپرسایەتیی هەموومان هەمبەر بە ژینگە و میراتی سروشتی، رۆژی ٣ی خەرمانانی هەموو ساڵێک بە یادی ئەو خۆشەویستانە و پاریزەرانی میراتی سروشتی-مان وەک "رۆژی پاراستنی ژینگەی کوردستان" بناسێنن و ڕێزی لێ بگرن.

شایانی باسە کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی دوو گوندی سەڵەسی و پێڵەی مەریوان چوار کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستان بە ناوەکانی "شەریف باجوور"، ئۆمێد کۆنە پۆشی"، "ڕەحمەت حەکیمی نیا" و "محەمەد پەژووهی" بە هۆی دووکەڵ و ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا کە دوو کەسیان شەوی ڕابردوو ئەسپاردە کران و ئەمڕۆ یەکشەمە ۴ی خەرمانان، بە بەشداریی بەشکۆی خەڵکی داخداری ئەم شارە و دەوروبەری تەرمی خوالێخۆشبووان "شەریف باجوور" و "ئۆمێد کۆنەپۆشی" بۆ مەنزڵی هەمیشەییان بەڕی و ئەسپاردە کران.

News Code 21242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =