به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، دادگای باڵای فدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ ۱۹ی ئاگوستی ۲۰۱۸ لیستی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی بڵاو کرده‌وه که قبووڵی کردووه.
هه‌یاس ساموک، وته‌بێژی دادگای فدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند: دادگا ئه‌مڕۆ به به‌شداری هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه بردووه و ئه‌نجامی په‌رلمانی عێراقی پەسەند کرد. ئه‌و لیسته‌ی له لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن نێردرا بوو به وردی لێکدرایه‌وه و به کۆی ده‌نگ پەسەند کران.
شایانی باسه که ۱۶ ئاگوستی ۲۰۱۸ لیستی نوێنه‌ره براوه‌کانی پارلمانی عێراق ڕاده‌ستی دادگای باڵای فدراڵ کرا بوو.
ژماره‌ی نوێنه‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کان ۳۲۹ که‌س بوو که به پێی پیته‌کان نووسراوه و له ئه‌بته‌سام محه‌مه‌د ده‌رب خه‌له‌ف پارێزگای ئه‌نباره‌وه ده‌ستی پێ کردووه تاکوو بگاته هۆشیار قه‌ره‌داع هیلدا پترۆس له هه‌ولێر.
Your Comment