بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا تودەی، سەرچاوەکانی سەر بە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەی گرنگ لە بەغدا بە ئامادە بوونی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، هاوپەیمانی نەسر بە رێبەرایەتی حەیدەر عەبادی، ئەیاد عەلاوی رێبەری هاوپەیمانی وەتەنییە و سەلیم جبووری و ساڵح موتلیک و هەروەها عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق هەواڵیان دا.
عەبدوڵڵا زەیدی لە ڕێبەرانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وتی: بەغدا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی زۆر گرنگی ڕێبەرانی عێراق بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی بە خۆوە دەبینێت.
ناوبراو زیادی کرد: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ جیاواز لە هەموو کۆبوونەوە پێشووەکان دەبێت و کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەران دەبێت نەک کومیتەکانی گفتوگۆ کە پێشتر ئەنجام دەبوو.
Your Comment