AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٨ ٠٨:١٢

شارەزایەکی عێراقی:

سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دڵی ئەمریکا و سعوودییە نابێت

سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دڵی ئەمریکا و سعوودییە نابێت

شارەزایەکی عێراقی ڕایگەیاند کە بە ئەگەری زۆر سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دڵی ئەمریکا و سعوودییە نابێت و کەسێکی دوور لە بازنە سیاسییەکان هەڵدەبژێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، هاشم کەندی، شارەزای کار و باری سیاسی عێراق وتی: سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دڵی ئەمریکا و سعوودییە نابێت، هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆک وەزیران لە درێژەی خواستی خەڵکی عێراقدا دەبێت.

ئەو زیادی کرد: ڕێنوێنییەکانی مەرجەعیەتی دینی گرنگە و هیوادارین کەسێک لە دەرەوەی بازنەی گرووپە سیاسییەکان هەڵبژێردرێت. 

کەندی سەرەڕای ئامادە بوونی حەیدەر عەبادی، هادی عامری و فاڵح فەیاز بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، هیوای خواست کەسک وەک عادڵ عەبدول مەهدی ببێتە سەرۆک وەزیران.

ئەم شارەزا سیاسییە هەروەها جەختی کرد: بە پێی مەترسی ئابووری زۆر لە لایەن ئەمریکاوە، ئەمجارەیان زۆر گرنگە کە کەسایەتییەک بکرێتە سەرۆک وەزیران کە لاینگری زۆری لە ناو خەڵکی عێراقدا هەبێت.

شایانی باسە هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق ۲ مانگ بەر لە ئێستا بەڕێوە چوو، بەڵام بە هۆی ناکۆکییەکان تاکوو ئێستە دەوڵەت و پارلمانی نوێ پێکنەهاتووە.

News ID 21078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha