به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، لێژنه‌ی باڵای دانوستانکاری کوردی سووریا بۆ دووهه‌مین جار سه‌ردانی دیمەشقی کردووه و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دیداریان کرد.
به پێی زانیارییه‌کان، له خولی دووهه‌می ئه‌م دانوستانه بابه‌تی وه‌ک کۆتایی هاتن به شه‌ڕ و کراوه‌یی دیموکڕاسی له سووریا قسەی لە سەرکراوە.
پێشتر له ۲۸‌ی جولای یه‌که‌مین لێژنه‌ی کوردی سووریا به سه‌رۆکایه‌تی ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌ردانی دیمەشقیان کرد و دانوستانیان کرد.
شایانی باسه که به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له ڕۆژی ۳۱‌ی مه‌ی ئه‌مساڵ له ته‌له‌فیزیۆنی سووریاوه ڕایگه‌یاند که داوای دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و بانگهێشتیان ده‌کات که سه‌ردانی دیمەشق بکه‌ن. به‌رپرسانی کوردی سووریاش وڵامی ئه‌رێنی ئه‌م داواکارییه‌یان دایه‌وه و دانوستانه‌کان تاکوو ئێسته درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment