ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی ـ ڕامین حسه‌ین ئابادیان: دوای دوو مانگ تێپه‌ڕ بوون به سه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ۱۰ له سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق، لێژنه‌ی باڵای هه‌لبژاردنی عێراق ڕایگه‌یاند که پڕۆسه‌که ته‌ندروست بووه و ئاماژه کراوه که ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست له‌گه‌ڵ ئامێره ئهلکترۆنیکییهکه یه‌ک شت بووه و جیاوازییه‌کی به‌رچاوی تێدا نه‌بینراوه که نیشان بدات ساخته‌کاری له پڕۆسه‌که‌دا کراوه.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن بوو که له سه‌ره‌تادا چه‌ندین لایه‌ن به تووندی باسیان ده‌کرد و لایه‌نه براوه‌کانیان به ده‌ستکاری کردنی هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌کرد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م لایه‌نانه تاکوو ئه‌مڕۆش نه‌یانتوانی بۆ سه‌ڵماندنی پاگه‌نده‌که‌ی خۆیان به‌ڵگه‌یه‌کی باش خه‌نه ڕوو، ئه‌وان ته‌نیا ناچار بوون داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بکه‌ن چون ته‌نیا گومانیان له ڕکابه‌ره‌کانی خۆیان هه‌بوو، نه‌ک به‌ڵگه. ئه‌م کاره له سه‌ره‌تادا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی عێراق به شێوازێکی زۆر نیگه‌ران بن له پۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌نگدانیان.
زۆر ڕوونه که حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق که گومانی ساخته‌کاریان هه‌بوو به‌رژوه‌ندی خۆیان به سه‌ر به‌رژوه‌ندی خه‌ڵک و عێراق سه‌ر خست و بوونه هۆی لاواز کردنی پڕۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌یان و ماوه‌ی دوو مانگه به‌ریان به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق گرت. ئه‌مه یه‌کێک له‌و خه‌سارانه بوو که له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق درا.
هه‌ر له‌مباره‌وه عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی گرووپی حیکمه‌تی نیشتمانی وتی: بڕێک ده‌یانه‌وێت دیموکڕاسی له حێراق به ته‌نافی ساخته‌کاری له سێداره بده‌ن. ئاساییه که تانه هه‌بێت ئێمه‌ش داوا له ڕێکخراوی داد و لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین که تانه‌کان لێک بده‌نه‌وه به‌ڵام وه‌ها تووند تۆمه‌ت دروست کردن دروست نییه.
ئه‌وه‌ی بووه هۆی ئه‌م بابه‌ته ئه‌م چاهوڕوانییهی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بوو که له سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه به هیوای ئه‌وه بوون که خه‌ڵک زیاترین ده‌نگ به‌وان بدات، هه‌ر بۆیه کاتێک ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یه‌ندرا پاگه‌نده‌یان کرد که ساخته‌کاری کراوه.
پڕۆسه‌که ته‌نیا له سوودی حزبه کۆنه‌کان نه‌بوو، بۆ نموونه گرووپی حیکمه‌تی نیشتمانی توانی ته‌نیا له ماوه‌ی ۸ مانگ ۲۰ کورسی به ده‌ست بێنێت به‌ڵام گرووپی ده‌وله‌تی یاسا به سه‌ر ئه‌وه‌ی ناسراو بوو، حکومه‌تیان به ده‌سته‌وه بوو ۲۵ کورسیان به‌ده‌ست هێنا، یان لیسته‌که‌ی عه‌بادی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون بوونه لیستی سێهه‌می هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر بۆیه، ئه‌م حزب و لایه‌نانه شكستیان هێنا له پاگهندهکهیان و کاتێک ۱۰ له سه‌دی ده‌نگه‌کان ژمێردرایهوه چی دیکه مه‌جالێک بۆ بیانۆ هاردنهوه و دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق نه‌ماوه.
هه‌ر له‌مباره‌وه هه‌ر دوو حزبی براوه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش ڕه‌تیان کرده‌وه که له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌کاری کرابێت، ، ته‌نانه‌ت مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان له دواین لێدونای خۆی ڕایگه‌یاند که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر به باشی به‌ڕێوه ده‌چوو ده‌نگه‌کانی پارتی ۵ بۆ ۶ کورسی به‌رزتر دهبووهتهوه. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌تی کرده‌وه که ساخته‌کاری کرابێت، به تایبه‌ت پاگه‌نده‌ی لایه‌نی تورکمان و عه‌ره‌بی له شاری که‌رکووک ڕه‌ت کرده‌وه که ویستیان به‌م تۆمه‌ت دروست کردنه زۆرینه‌ی کورد له که‌رکووک بخه‌نه ژێر گومان و هه‌ڵبژاردن په‌کبخه‌ن.
پێکهێنانی هه‌رچی زووتری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی داواکاری هه‌موو عێراقییه‌کانه و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقیش ئه‌م داواکارییه‌ی ڕاگه‌یاندووه. دواین جار مه‌هدی که‌ربه‌لایی نوێنه‌ری ئایه‌تۆڵا سیستانی له‌مباره‌وه وتی: مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق سووره له سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و شه‌ڕ دژه گه‌نده‌ڵ و چاره‌سه‌ر کردنی بێ‌کاری و گه‌شه‌ی ئابووری.
گومانیشی تێدا نییه که پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له سوودی ئه‌م وڵاته‌یه. له ئێستادا عێراق ڕووبه‌ڕووی زۆر کێشه‌ی وه‌ک ئابووری و بێ کاری و گه‌نده‌ڵکاری بووه‌ته‌وه و هه‌رچی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق کێشه‌کانی زیاتر بێت و ده‌وڵه‌تی نوێی دڕه‌نگ تر پێک بێت، شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵ و چاره‌سه‌ر کردنی بێ‌کاری و گرانی زیاتر به‌رۆکی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت به مانای ڕێشهکیش بوونی ئه‌م کێشانه به یه‌کجاری نییه و ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌که بۆ که‌م کردنه‌وه‌یان. ئیسته زۆربه‌ی گرووپه عێراقییه‌کان به دروشم سوورن له سه‌ر خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری و ده‌بێت له بیری به دی هاتنی ئه‌م دوو دروشمه بن.
هه‌روه‌ها هه‌رچی زووتر ده‌وڵه‌تی نوێ پێک‌بێت وه‌ک ڕێز گرتن له خواست و ده‌نگی خه‌ڵک وایه و عێراق ده‌بێت بتوانێت له پڕۆسه‌ی سیاسی خۆی له کێشه‌ی دێر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ڕزگاری بێت، ساڵانێکی زۆره که عێراق به‌رده‌وام کێشه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی بووه.
عێراق به پێکهێنانی دوڵه‌تی نوێی خۆی زیاتر له سه‌قامگیری سیاسی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی سه‌قامگیری له هه‌ر وڵاتێکه و به‌ڕێوه چوونی ته‌ندروستی هه‌ڵبژردن خۆی گرنگی دیکه‌ی هه‌یه. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێ بتوانێت خواستی خه‌ڵکی عێراق جێبه‌جێ بکات ئه‌م وڵاته زیاتر به‌ره‌و گه‌شه هه‌نگاو ده‌نێت.
عێراق له‌مڕۆ و له دوای شکستی تیرۆریسته‌کانی داعش داهاتوویه‌کی گه‌ش چاهوڕوانی ده‌کات که ئه‌مه‌ش به یه‌کگرتوویی هه‌موو عێراقییه‌کان دێته دی.
Your Comment