بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خانووی ملەت، لوان جارگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تاران یەکشەممە ٢١ ی گەلاوێژی ٩٧ لە گەڵ دەستیاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لە سەر ڕوانگە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بەستێنەکان ببنە بەربەستێک لە بەرانبەر گەمارۆکان و هەڵسوکەوتی ناسازشانەی ئەمریکا.
دەستیاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە دەستکەوتە مەیدانییەکانی سووریا بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەردەوام بوونی هێرشی سەربازی ئەمریکا دژی هاووڵاتیانی سووریای کارێکی هاندەرانە وەسف کرد و وتی: تیرۆریستەکان لە داهاتووی ناوچەکە هیچ جێگایەکیان نییە و ئەمریکا ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی داعش بکێشێت.
ئەلوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تارانیش وتی: بەختەوەرانە پێوەندی سیاسی و پەرلەمانی تاران و مسکۆ بەرەو گەشە دەچێت و ئێمە ئەو هاوکاریانەش پەرە پێدەدەین.
Your Comment