به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوا به دوای قسه ناکۆک و پڕ له پاڕادۆکسه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به دیدار و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی تویتێکدا نووسی: ئێران و ئه‌مریکا دوو ساڵ گفتوگۆیان کرد.
له درێژه‌دا هاتووه: ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا، سێ وڵاتی ئه‌ورووپایی و ڕووسیا و چین به ڕێککه‌وتنێکی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی به ناوی به‌رجام گه‌یشتین. ئه‌م ڕێککه‌وتنه باش و کاریگه‌ر بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتایدا ئاماژه‌ی داوه: ئه‌مریکا ته‌نیا ده‌توانێت خۆی به هۆی کشانه‌وه له به‌رجام و مێزی دانوستان به تاوانبار بزانێت. هه‌ڕه‌شه‌کان و گه‌ماڕۆ و فێڵ و ته‌ڵه‌که پاگه‌نده‌ییه‌کان کارامه‌یی نابێت. له جێگه‌ی ئه‌مه ڕێز گرتن له ئێران و پێبه‌ند بوون به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌زمون بکه‌ن.
Your Comment