AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ١ ١٢:٤٢

بەرپرسێکی کوردی سووریا:

بەم زوانە پلانی وەرگرتنەوەی عەفرین دەست پێ دەکەین

بەم زوانە پلانی وەرگرتنەوەی عەفرین دەست پێ دەکەین

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین سەبارەت داگیرکرانی عەفرین لە لایەن سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا جەختی کرد کە بە زوویی شارەکە ئازاد دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە وەکوو یەپەگە پلانمان ئامادە کردووە بۆ ڕزگار کردنی عەفرین و بەم زووانەش هێرش دەکەینە سەر ئەو کانتۆنە کوردنشینە بۆ وەرگرتنەوەی لە دەستی تورکیا.

ئەو لەو بارەیەوە زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنەکانی مافی مرۆڤ چەندین بار لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای عەفرینەوە هۆشداریان داوە بەڵام کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی گوێی خۆیان لەو بابەتە خەواندووە.

هەیڤی مستەفا ئاماژەی دا: یەپەگە بە تەواویی لە عەفرین نەکشاوەتەوە و پلانی نوێی داڕشتووە بۆ ڕزگار کردنی عەفرین و ئەگەر ئاستەنگی ئەوتۆ نەیەتە بەردەست، بەم زووانە بۆ وەرگرتنەوەی عەفرین لە دەستی تورکیا هێرش دەکەینە سەر ئەو کانتۆنە.

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین جەختی کرد: ئەوان بە هیچ لەونێک هێرشیان نەکردۆتە سەر تورکیا و پلانیشیان نییە بۆ هێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە.

ئەو لە کۆتایدا وتی: یەپەگە تەنها یەک ئاماج پەیڕەو دەکات و ئەویش پارێزگاری کردنە لە گەل و خاک، لە بەرانبەر هێرشی داعش و نوسرە و قاعیدە و هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان.

News ID 20456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha