سوپا ئامادەی بەربەرەکانێی ڕاستەوخۆ لە گەڵ پشتیوانی تیرۆریستەکانە

وتەبێژی سوپا بەڕێ کردنی بەشکۆی شەهیدەکانی مەریوانی نیشانەی پێوەندی جودا نەکراوی سوپا و خەڵک زانی و جەختی کرد: مشتی ئاسنینی سوپا ئامادەی بەربەرەکانێی راستەوخۆ لە گەڵ پاڵپشتی تیرۆریستەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ دووهەم ڕەمەزان شەریف وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پیرۆزبایی و سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی ئەندامانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپا بە بنەماڵەی پایەبەرزیان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، کە لە پێکدادانی ئەم دواییانە لە گەڵ تیرۆریستانی دژی شۆڕش لە گوندی دری لە ناوچەی سنووری مەریوان شەهید بوون، وتی: مێژووی شۆڕشی ئیسلامی نیشانی دەدات سوپا و بەسیج بەردەوام قەڵغانی ڕووداو و بەڵاکانی بەر دەم وڵات و نەتەوەی ئازیزی ئێران بووە کە یەکێک لە ڕووداوە سەرسووڕهێنەرەکان لە ئەم بوارەدا، لەخۆبوردوویی و گیان فیدایی پاسدار و بەسیجەکان لە بەرانبەر دژە شۆڕشەکان و گرووپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی ناوچەکە بە تایبەتی کوردستان بووە.

سەردار شەریف لە درێژەدا بەربەرەکانێ و خەسار گەیاندنی ماڵوێرانکەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە لایەن ڕێکخراوە سیخوڕی و ئاسایشییەکانی بەرەی دوژمنەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئاکامی زیرەکی، زاڵ بوونی هەواڵگری و ئامادەیی هەمەلایەنەی سوپا و هێزە ئەمنیی و ئیتڵاعاتییەکانی وڵات هێنایە ئەژمار و وتی: هەوڵی دوژمنان بۆ دزە بۆ ناو وڵات و دروست کردنی نائەمنی لە پارێزگا سنوورییەکان سەرەڕای زۆر بوون و بەربڵاویان، بە وشیاری و ئاماەیی گیان فیداکان جێگیر لە بنکە سنوورییەکان و هەروەها هاوکاری و پاڵپشتییەکانی خەڵکی بەئاگا و بەغیرەتی خۆجەیی ناوچەکە بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا خەسار و تێچووی زۆر قورسیان تەحەمول کردووە.

وتەبێژی سوپا وتیشێ: گرووپە تیرۆریستییەکان و پاڵپشتانیان بە وەرگرتنی خەساری زۆر و مەرگبار لە گیان فیدایانی ئیسلام لە مانگەکانی دواییدا، تەواوی توانیان بۆ خۆ نواندن و دووبارە زیندوو کردنەوەی خۆیان بە هێرش بۆ سەر بنکەی سنووری گوندی ری لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ ی پووشپەڕ بە کار هێنا کە پاش پێکدادان و شەهید کردنی ٢ پاسداری ئازیز و هەروەها ٨ بەسیجی خۆجەیی و ١  هێزی سەربازی جێگیر لە ئەو بنەکیە، دوور بوونەوە و گیان فیداکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەداش خەریکی بە دواداچوون و شوێن گرتنیانە.

وتەبێژی سوپا بەڕێ کردنی بەشکۆی شەهیدەکانی مەریوانی نیشانەی پێوەندی جودا نەکراوی سوپا و خەڵک زانی و جەختی کرد: مشتی ئاسنینی سوپا ئامادەی بەربەرەکانێی راستەوخۆ لە گەڵ پاڵپشتی تیرۆریستەکانە.

News Code 20454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =