چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مولوودی خوێنی هەتاو کۆتایی هات

چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مەولوودی خوێنی هەتاو بە خوێندنه‌وه‌ی مەولوودی له‌ لایه‌ن مەلا دەشتی لە هەرێمی کوردستانەوە کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، چواردەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیمام ڕەزا کە بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی سەرتانسەری ئێران و هەرێمی کوردستان لە ٢٦ ی پووشپەڕەوە لە سنە دەستی پێکردبوو بە خوێندنی دووبارەی چەند گرووپی مەولوودی خوێنی کۆتایی هات.

دەشتی قاسم عەلی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فستیڤاڵە دەستی بە مەولوودی خوێنی کرد و کەشێکی عیرفانیی بە ڕێوڕەسمەکە بەخشی و لە لایەن بەشدار بووانەوە پێشوازیی لێکرا.

کوردەکان بنیاتنه‌ری  مەولوودی خوێنی لە جیهانن.

مامۆستا ئێقباڵ بەهمەنی بەرپرسی ناوەندی گەورەی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستان لانکەی زانست و عیرفان و مەولوودی خوێنییە، وتی: ئەو خزمەتە کە وەکوو مەولوودی خوێنی لە هه‌موو جیهان بەرێوە دەچێت دامەزرێنەرەکەی کوردەکان بوون.

لە بەشی مەولوودی خوێنی تاک خوێنیدا بە پێی دەنگی لیژنەی ناوبژیوانان حەسەن یوسف خانی لە بووکانەوە پلەی یەکەم و عەبدولسەلام فاتحی پلەی دووهەم و فەرید مەنسووری پلەی سێهەم و مێهران خالیدی پلەی چوارەم و ئیبراهیم موشکدان لە خۆراسانی باکوورییەوە پلەی پێنجەم و ئەمیر مەلیکی لە سنەوە پلەی شەشەم و موحەمەد سوهەیل میرەکی لە سنەوە پلەی حەوتەم و پەیام سەفەوی لە سنەوە پلەی هەشتەمیان مسۆگەر کرد.

بە دەنگی لیژنەی ناوبژیوانان لە بەشی گرووپەکانی مەولوودی خوێنیشدا گرووپی کارێن بە سەرپەرشتی پەرویز مەندۆمی لە سنەوە پلەی هەشتەم، گرووپی کەماڵات بە سەرپەرشتی ئەمیرئیبراهیمی لە سنەوە پلەی حەوتەم، گرووپی ڕۆژیار بە سەرپەرشتی سوهەیل ڕەحمانی لە کرماشانەوە پلەی شەشەم، گرووپی ئەنواریە بە سەرپەرشتی موحەمەد فاروق دەرپور لە خۆراسانی ڕزەویەوە پلەی پێنجەم و گرووپی ئەخەوان بە سەرپەرشتی فواد زارعی لە سنەوە پلەی چوارەم و گرووپی نەوای قدیسان بە سەرپەرشتی سەید سۆران حسێنی لە مەریوانەوە پلەی سێهەم و گرووپی حەزین بە سەرپەرشتی وریا فەرەجی لە سەقزەوە پلەی دووهەم و گرووپی نەوای ڕەحمەت بە سەرپەرشتی مەسعوود موردای لە سنەوە پلەی یەکەمیان مسۆگەر کرد.

پەیام عەزیزی، حسێن ڕەزایی نیا، عەبدولڕەحمان غەوسی، سادق تەعریف و دەشتی قاسم عەلی ناوبژیوانانی قۆناغی کۆتایی چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەتاو بوون.

News Code 20380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =