AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ١١ ٢٠:١٥

بەرەی نوسرە داوای مسکۆ بۆ کشانەوە لە باشووری سووریای قبووڵ نەکرد

بەرەی نوسرە داوای مسکۆ بۆ کشانەوە لە باشووری سووریای قبووڵ نەکرد

گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە ڕایگەیاند کە بۆ کشانەوە لە میحوەری باشووری سووریا لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس دانوستان ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانی "العهد"، بەرەی نوسرە دانوستان لە گەڵ مسکۆ بۆ کشانەوە لە باشووری سووریای ڕەت کردەوە.

ئەو گرووپە راشیگەیاند کە بە هیچ چەشنێک بۆ بۆ کشانەوە لە میحوەری باشووری سووریا لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس دانوستان ناکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ڕابردوو هەندێک سەرچاوە لە دەسپێکی دووبارەی دانوستانەکانی نێوان گرووپگەلی بەرهەڵستکاری سووری لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس سەبارەت بە دۆخی دەرعا بەر لە ناوبژیگەریی ئۆردۆن هەواڵیان دابوو.

پێشتریش هەندێک سەرچاوەی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووری لە شکستی دانوستانەکان دوای داخوازیی ئەفسەرانی ڕووس بۆ تەسلیم بوونی یەکجاریی گرووپگەلی چەکدار، هەواڵیان دابوو.

News ID 19978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha