فه‌یزوڵا پیری، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سوارکاری کوردستان به ئاژانسی مێهر وتی: ۶ بۆ ۸ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی ئه‌سپی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م خوله به‌ستێنه‌کان بۆ به‌شداری کردنی هه‌موو نژاده‌کانی ئه‌سپی کورد ئاماده کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: پێش بینی ده‌که‌م له‌م خوله له فستیڤاڵه‌که ۶۰۰ وه‌رزشوان و ۲۰۰ ئه‌سبی کوردی له سه‌رتانسه‌ری ئێرانه‌وه به‌شداری بکه‌ن. خولی یه‌که‌می ئه‌م فستیڤاڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی له ئاستی کوردستان بوو، هیوادارام ئه‌م جاره‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت.
پیری ئاماژه‌ی دا: بڕیار وایه که ته‌له‌فیزیۆنی کوردستان ئه‌م فستیڤاڵه به زیندوو بڵاو بکاته‌وه، هه‌روه‌ها پارێزگاری کوردستان ڕایگه‌یاند که به‌شداری کرندی خه‌ڵک فستیڤاڵه‌که به‌لاش بێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌ر که‌س پێی خۆش بێت ده‌توانێت به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه خۆشه بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بڕیار وایه که جێگری سه‌رۆک کۆماری ئیران و سه‌رۆکی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی ئێران به‌شداری فستیڤاڵه‌که بکه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ڕووداوه‌که ناودارتر ده‌کات، ئه‌م فستیڤاڵه له سه‌ره‌تادا مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه له نژادی ئه‌سبی کوردییه و دواجار ده‌بێته هۆی شادی و هیوای زیاتر له نێو لاوانی کوردستان.
شایانی باسه که له بڕیار وایه تاکوو له میانه‌ی به‌ڕێوه چوونی فستیڤاڵه‌که به‌رنامه‌ی وه‌ک هه‌ڵپه‌ڕکێی و مۆسیقای کوردیش به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment